هاوڕێیان ، بەداوای لێبوردنەوە
ئەمڕۆ (2020-11-1) ئیشی درووستكردنی ناوەڕۆكی ڕاپۆرت واتە دروووستكردنی ڕاپۆرت %100 ی كارەكانمان ڕاگرت
دوای زیاتر لە 6 ساڵ كاركردن و زیاتر لە 150 ڕاپۆرتی بە كوالێتی VIP و 200 ڕاپۆرتی ئاسایی و زیاتر لە80 سیمینار
وە كڕینەوەی زیاتر لە هەزار ڕاپۆرت و سیمیناری جیاواز جیاواز و بە زمانی جیاواز بۆ درووستكردنی ئەو ڕاپۆرتانە بە باشترین شێواز، گەڕاوم لە ناوی بازاڕ و دووكاندار و هەموو ئەوانەی كە ئیشی ڕاپۆرت دەكەن بۆ ئەوەی لە كاتی پێویست سوود لەو ڕاپۆرتانە وەربگرم كە ئەوان پێشتر درووستییان كردووە ، وە بەردەوام تیمێكم هەبووە كە باشترینەكانم هەڵبژاردووە ، ئەو ئیشەم دارەوەتە پێیان كە كاری تێبكەن كە شارەزابوونە لەو بوارە یانیش ئەو بەشەیان تەواو كردووە،
وە پێشكەوتنی منیش لەم كارەدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتری دەكردن بۆنموونە لە ماوەی 4 ساڵی سەرەتادا هێندەی ئەم دوو ساڵەی كۆتایی ڕاپۆتم درووست نەكردووە ، وە پێشتر ئەگەی لە ماوەی1 ساڵ 100 ڕاپۆرتم درووست كردبێـ ئەوا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو زیاتر لە لە 100 ڕاپۆرتم درووست كردووە و ئەوە بێجگە لەوەی كە چەند لە داواكاری موشتەری تەنها بە ڕاپۆرتی ئامادەكراو جێ بە جێ دەبوو، هەموو پلانێكم دانابوو بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا وێبسایتێكی وەها بكەم كە لە نێو دەوڵەتە عەرەبییەكانیشدا هیچ شتێكی وەها درووست نەكرابێت ، ڕاپۆرتی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەربارەی هەموو بابەتێك تێدابێت.
وە لە كارەكانم بەردەوام هەڵم داوە بە باشترین شێواز و بە جوانترین دیزاین درووستی بكەم،
وەك پێغەمبەر صلّى اللهُ عليهِ وسلَّم دەفەرموێت : (إِنَّ الله يُحِبُ إذا عَمِل أحَدُكُم عَمَلا أنْ يُتْقِنَه)
تەنانەت زۆر كات قوتابی داوای 8 پەڕی كردووە 12 پەڕ زانیاریم بۆی كۆكردۆتەوە و ڕاپۆرتێكی 12 پەڕیم درووستكردووە بۆی داوتر خۆی داوای كردووە 12 پەڕەكە كورت بكەمەوە بۆ 8 پەڕ منیش كورتم كردۆتەوە بۆ ئەوەندە پەڕەی كە ئەو ویستوویەتی ، ئەگەر تەماشای سیمینارەكان بكەن ئەوە زۆر بە ئاشكرا دەبینرێ كە لە هەر سڵایدێك چەندە خۆم ماندوو كردووە ، هەموو سڵایدەكان ئەنیمەیشن و دیكۆاتی تێدایە ، ئینجا زۆركەس دەڵێن ئێ سیمینار درووست كردن چییە ئیشی 2 سەعاتە لە كاتێكدا من بە دوو ڕۆژ جاروا هەیە پێوەی دەبم ، من بەو كەسانە دەڵێم ئەوەی كە من درووستی دەكەم تۆ نەك بە 2 سەعات بەڵكو بە 3 ڕۆژیش بۆت درووست ناكرێت.
وە تاكو ئێستا %99.9 ی ئەو مەوعیدانەی داومە بە موشتەری پێش كاتی خۆی تەواو بوونە، ئەوەش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە:
یەكەم : ئەگەر %99 زانیبێتم ئیشێك لە ماوەی كەمتر لە 48 كاتژمێر تەواو دەبێت ئەوا مەوعیدی 3بۆ5 ڕۆژم داوە بە موشتەری ، وە مەوعیدی كەمتر لە 48 كاتژمێر داوە بەو كەسەی كە ڕاپۆرتەكەی بۆم درووست كردووە وە هەر كەسێك لەو 48 كاتژمێر زیاتر تاخیری كردبێت كارت ترم پێ نەداوە یان كەمترم كردووەتەوە
دووەم: ئەگەر زانیبێتم كارێك كاری كەم ماوە یان ئەوكەسانەی كە درووستی دەكەن ئەگەری ئەوەی هەیە نەتوانن تەواوی بكەن ئەوا خۆم خەریك بوومە و شەو نەخەوتوومە بۆ ئەوەی پێش كاتی خۆی تەواوی بكەم ، وە من بە هەموو توانام هەوڵم داوە وەپشتیشم بە خوا بە ستووە ، و هەندێ شتیش ئەوەندە بۆم ئاسان بووە كە هەر لە خەیاڵیشمدا نەبووە،
+ بۆنموونە :
جارێكیان قوتابییەك نامەیەكی بۆم نارد كە ڕاپۆرتێكی بۆ پەیدا بكەم ، و منیش بە خاوەنی یەكێك لە نووسینگەكانم ووت و ئەو ووتی هەمە، تەواو منیش بە موشتەرییەكەم ووت تەواو بۆتی ترتیب دەكەم إن شاء الله،
ئەو شەوە 8 تاكو 3 ی شەو نامە و تەلە فۆنم بۆ خاوەن نووسینگەكە نارد ، داوتر پەیوەندیم بە هاوڕێكانی كرد هیچ سوودی نەبوو ، وەمنیش مەوعیدم بە موشتەرییەكەم دابوو كە سبەی مەوعیدمان بوو، بۆیە بڕیارم دا خۆم درووستی بكەم، هەتا نوێژی بەیانی هەرخەریكی شتی تر بووم و گەڕاشم هیچم دەست نەكەوت و بێ ئومێدبووم ، دوای نوێژی بەیانی دووبارە گەڕامەوە ئەمجارەیان لەگەڵ یەكەم بۆ دووەم گەڕان ئەوشتەم دەستكەوت كە دەمویست و تاكو نزیكی سە عات 7 هەموو شتەكانم تەواو كرد و ناردم بۆ موشتەرییەكە ، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن نووسینگەكە كە وتبووی بۆت دەنێرم یەك سەعات دوای نوێژی بەیانی ناردی بەڵام هیچ بەكەڵكم نەهات و هیچیش بەكارم نەهێناو ڕێك حەقی ناردنەكەم بۆی نارد بەبێ بەكارهێنانی ڕاپۆرتەكەشی ،،،
ئینجا والحاصڵ ، مەبەستم ئەوەیە تۆ هەوڵی خۆت بدە و نیەتت با ڕاست بێت، خوداش كار ئاسانیت بۆ دەكان لە هەموو كارێك كورد گۆتی لە تو حەرەكەت لە خوا بەرەكەت،
والحمدلله لەماوەی تەواوی كاركردنم و لە دەرەوەی ئەم كاركردنەشدا ، یەك دیناری یەك كەسم نەخواردووە ، یان قەرزی هیچ كەسێكم تاخیر نەكردووە وە ئەوانەی كە ڕاپۆرتەكانیان بۆم درووستكردووە پێش ئەوەی داوای پارەكە بكەن ناردوومە وە ئەوەش كە هەندێكجار ئیشەكان زۆر بووبن ، تەنها ئەگەر یەكجار داوایكردبێ تەواو ناردوومە نەمهێشتووە دووجار داوای هەقی خۆی بكات، وە مووشتەریش جار هەبووە ڕاپۆرتم بۆ موشتەری درووستكردووە خۆم زۆر لێ ی ڕازی نەبوومە ناردوومە بۆ موشتەری ئەویش زانیومە بە دڵی نەبووە ڕاستەوخۆ پارەكەیم بۆ گەڕاندۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر كردووە كە نابێـ بیگەڕێنمەوە ، وە جاری واهەبووە پارەم ناردۆتەوە بۆ موشتەری بۆمی ناردتەوە ، وتوومە كاكە هەقی خۆتە دەینێرمە ووتوویەتی: كاكە بەسە پارە خۆمە و گەردنت ئازاد بێت و تەواو
وە بەسەدان پارەی كاركردنیشم خوراو و تاكو ئێستاش نەدراوەتەوە ، ئێوە چەند بە خەیالتان دێت منیش ئەوەندە چونكە باوەڕم بە دادگایەكی كۆتایی (قیامەت) هەیە كە لەوێ كەسی ستەم لێكراو مە غدور ناكرێ ، ئینجا بەوەرگرتنی هەقی خۆم لەوێ یانش بە لێخۆش بوون لەو لە پێناو لێخۆشبوونی خۆم لە تاوانەكان.
.
وە هۆكاری ڕاگرتنی درووستكردنی تەواوەتی ڕاپۆرت ، لەوەوە هات یەكێك لەو كەسانەی كە پێشتر ئەویش ڕاپۆرتی درووست دەكرد ، نامەیەكی لە گروپەكەمان بڵاوكردەوەی كە باسی لە حەرامبوونی كاری درووستكردنی ڕاپۆرت دەكرد، بۆیە لەدوا ئەوە هەموو كارەكانم ڕاگرت و دەستم كرد بە كۆكردنەوەو گەڕان بە دوای هەموو ئەو بەڵگە و وەڵامدانەوە و قسەی زانایانی سەردەم لەوبارەیەوە ،
وە هەموو شتەكانم لە نێو یەك فایل كۆكردۆتەوە فایلەكەشم لە خوارەوە داناوە دەتوانن ئێوەش تەماشای بكەن و دڵنیابنەوە لەوەی كە درووستكردنی ناوەڕۆكی ڕاپۆرت جگە لە قوتابی خۆی هیچ كەسی تر درووست نییە بۆی درووستی بكات هەم قوتابی و هەم ئەوەش كە بۆی درووست دەكات گوناهبارە .
وە لە كۆتاییدا ، ڕۆژانە داوای ڕاپۆرتم لێدەكرێ ، هەندێكیان موشتەری كۆنن تكایە دەكەن كە بگەڕێمەوە سەر كارەكەی پێشتر و دووبارە دەست بكەمەوە بە درووستكردنی ڕاپۆرت بە تەواوی ناوەڕۆكم و دیزاینەوە ، بەڵام من لێرەوە داوای لێبوردن لە خودا (كە پێشتر ئەو كارەمە دەكرد بە نەزانی) و دواتریش لە ئێوە دەكەم ( كە لەمەودا چیتر ئیشی دروستكردنی ڕاپۆرت بە كاملی ناكەم).
ئێوەش هیوادارم ئەم فایلەی خوارەوە بخوێننەوە و پشت ببەستن بە خودا و دواتر هەوڵ و تواناكانی خۆتان بۆ درووستكردنی هەر ئەرك و ڕاپۆرتێك ، بەمەش ڕۆژ لە داوی ڕۆژ زیاتر گەشەدەكەن
من خۆم لەماوە 22 ساڵی خوێندنم الحمدللە تەنانەت یەكجاریش قۆپیەم نەكرد ، وە هەموو واجب و ڕاپۆرتەكانیشم خۆم حازرم كردووە ، وە تەنانەت تاكو ئێستاش هاوڕێكانم داوای مەلزەمە و كورتكراوە و ئەو دەفتەرانەم دەكەن كە لەماوەی خوێندنی كۆلێژدا درووستم كردووەن (بۆ سوود وەرگرتن لێی و دەرچوون لە تاقیكردنەوەی پێشكەشكردنی خوێندنی ماستەر).
وەئەگەر دەتەوێت بزانین لەمەودا چۆن كاردەكەین ئەم دوگمەیەی خوارەوە دابگرە
وەڵامی_شەرعی_پرسیاری_هاوچەرخ.docx |
وەڵامی_شەرعی_پرسیاری_هاوچەرخ.pdf |